ملیۆنێرەکان بەریتانیا و چین جێدەهێڵن و روو لە ئیمارات دەکەن

ئاژانسی بلومبێرگ لە ئامارێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەریتانیا نزیکەی نۆ هەزار و 500 ملیۆنێر لەدەست بدات، ئەمەش زیاترە لە هەموو وڵاتێکی جیهان جگە لە چین.

بە گوێرەی داتاکان، ئەم ژمارەیە زیاتر لە دوو هێندە زیاترە لەو ژمارەیەی کە لە ساڵی 2023 وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە، ئەمەش وایکردووە بەریتانیا تەنها لە دوای چینەوە بێت، کە پێشبینی دەکرێت 15 هەزار و 200 ملیۆنێر لەدەست بدات لە ماوەی ئەمساڵدا.

دۆمینیک ڤۆلێک، سەرۆکی کۆمەڵەی کرێکارانی کەرتی تایبەتی کۆمپانیای هێنلی لەبارەی ئامارەکەوە دەڵێت، “هۆکارەکان گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان و نادڵنیایی ئابووری و نائارامی کۆمەڵایەتین”.

بەپێی راپۆرتەکە، لە ساڵی 2017 تا ساڵی ڕابردوو، وڵاتەکە 16 هەزار و 500 ملیۆنێری لەدەستداوە بەهۆی کۆچبەرانەوە.

ئەم کۆچکردنە پاشەکشەیەکی گەورەی وڵاتەکە دەبێت، کە بۆ دەیان ساڵ خێزانە دەوڵەمەندەکانی ئەوروپا، ئاسیا، ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی سەرەکی روویان لە لەندەن کردووە.

بە گوێرەی داتاکان، لە ماوەی دەیەی رابردوودا ژمارەی ئەو ملیۆنێرانەی لە دوبەی دەژین بە رێژەی 78%زیادیکردووە.

ئیمارات بەبێ باجی داهاتی کەسی و ناوچەیەکی کاتی گونجاو بۆ چەندین کیشوەر و فڕۆکەخانەیەکی ئاست بەرزی جیهانی، ئیمارات هەوڵێکی هاوبەشی داوە بۆ راکێشانی دەوڵەمەندەکان. هەردوو ئەبوزەبی و دوبەی بازاڕی دارایی پێشکەوتوویان دامەزراندووە بۆ ئەوەی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان.

بابەتی پێشتر

مانەوە لەبەردەم تیشکی خۆر چەند زیانێک بە پێست دەگەیەنێت

بابەتی دواتر

عێراق سەرکەوتنی پلانی حەجی راگەیاند و وادەی گەڕانەوەی حاجییان ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share