بزووتنەوەی ئیسلامی دوای شەش ساڵ کۆنگرە دەبەستێت

بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، دوای شەش ساڵ دوازدەمین کۆنگرەی دەبەستێت و پەیکەری حزبەکەی نوێدەکاتەوە و ناوی کۆنگرەکەشی ناوە “کۆنگرەی ڕەسەنایەتی”.

سەرچاوەیەک لە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا پشتڕاستیکردەوە کە ڕۆژی 5ی مانگی شوبات، یەکەم ڕۆژی کۆنگرە لە شاری هەولێر دەستپێدەکات و تێیدا 450 ئەندام بەشدار دەبن.

لیژنەی باڵای ئامادەكاریی كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیی، تەواوی ئەجێندا و پەڕەی كار و لایەنی ھونەریی و میدیایی و ھۆڵسازیی و پرۆسەی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی دوانزەی ئامادەكردووە.

بزوتنەوەی ئیسلامی لە ساڵی 1978ەوە دامەزراوە و یەکەم کۆنگرەی لە ساڵی 1985 دا ئەنجامداوە و کۆتا کۆنگرەشی ساڵی 2016 بوو.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی: هەڵبژاردنی ئەمساڵی عێراق یەکێکە لە باشترین هەڵبژاردنەکان

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق له‌ڕووی ته‌كنیك و كه‌میی ساخته‌كارییەوە یه‌كێك بوو له‌ باشترین هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌…
Total
0
Share