بینای پارێزگای هەولێر و دوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتی دەڕووخێندرێن

بڕیارە بیناكانی پارێزگای هەولێر و هەردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده و تەندروستیی هەولێر‌ بڕووخێندرێن و شوێنەكانیان بكرێن بە پارك، بەڵام بەهۆی تەرخاننەكردنی بودجەوە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە ڕاگیراوە.

پڕۆژەی كردنی شوێنی پارێزگای هەولێر و هەردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده و تەندروستیی هەولێر بە پارك پێشتر بڕیاری لەبارەوە دراوە و دەبوو دیزاینەكەی بەو شێوەیە بێت كە لە وێنەكاندا دەركەوتووە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێنەكراوە و بیناكان نەڕووخێندراون.

مەسعود كاڕەش جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، پڕۆژەكە بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیراوە و وتی، “پڕۆژەی گرنگتر هەیە و هیچ قسەیەكی دیكەم لەو بارەیەوە نییە”.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستا، شوێنی ئەو سێ بارەگا حكومییە مه‌وداكەی یه‌ك كیلۆمه‌تره‌ و بڕیاربووە بكرێته‌ پاركێكی كراوه‌ كە ببێتە درێژكراوه‌ی پاركی شار لە ناوەندی شاری هەولێر، بەڵام بەهۆی نەبوونی نەختینەوە پڕۆژەكە جێبەجێنەكراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share