بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی: سەبەتەی سێیەمی خۆراک بەبێ کێشە دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشی زۆری سەبەتەی سێیەمی خۆراک بەردەستە و کەمێکی ماوە، ئەوەش دەگاتە دەستمان.

کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانی و کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هەموو ماددەکانی سەبەتەی سێیەمی خۆراک تەواوبوون، تەنیا برنج و زەیت نەبێت و %12ـمان کەمە.

وتیشی، بۆ ئەو بڕەی کە کەمی هەیە، پەیوەندیمان بە بەغدادەوە کردووە و ئەوەشمان بۆ دێت بەبێ کێشە دابەشدەکرێت.

جەختیشیکردەوە، تا ئەم ساتە سەبەتەی چوارەم نەگەیشتووە و دەست بە دابەشکردنی نەکراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوکەی حەمدانییە کرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەزای حەمدانییە کرد و ئامادەیی…
Total
0
Share