نەخۆشخانەی قەڵادزێ: پشکنین و چارەسەرمان بۆ هیچ مارێک نەکردووە

نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کەسێک مارێکی بە مەبەستی چارەسەر بردووەتە نەخۆشخانەکە ئامادەنەبوون چارەسەری بکەن.

نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە هەندێک لاپەڕە و پێگە وا بڵاوکراوەتەوە کە هاوڵاتییەک مارێکی بۆ چارەسەر هێناوەتە نەخۆشخانەکەمان، بەهەموو

لایەکی رادەگەیەنین راستە ئەم هاوڵاتییە خۆی و مارەکەی سەردانی نەخۆشخانەکەی کردووە، بەڵام لە لایەن هیچ پزیشک و کارمەندێک نەبینراوە و هیچ جۆرە چارەسەر و پشکنینێکی وەرنەگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئامێری تیشکەی وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە هی نەخۆشخانەکەی ئێمە نین، ئێمە تەنها دوو ئامێری تیشکمان هەیە کە لەو جۆرە نین.

بابەتی پێشتر

لە هاوینەهەواری پرژێ کەسێک لە شاخ هەڵدێرا

بابەتی دواتر

بەرگریی شارستانی زانیاریی نوێ لەبارەی ئاگرەکەی سەر رێگای عەربەت - سلێمانی ئاشکرادەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share