پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە هندستان قوربانیی لێکەوتەوە

لە ئەنجامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ناوچەی بەنگالی رۆژئاوا لە رۆژهەڵاتی هیندستان لایەنی کەم پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی هیندستان بڵاویانکردەوە، لە ناوچەی دارجیلنگ شەمەندەفەری کانچنجونگای خێرا و شەمەندەفەرێکی بارهەڵگر بەیەکیادادا داوە و بەهۆیەوە چەند فارگۆنێکی شەمەندەفەرێکیان وەرگەڕاون و ئەوی دیکەشیان بە شێوەیەکی نا هاوسەنگ بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

ئاشکراشیانکرد، تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیش دەستیانپێکردووە.

هیندستان یەکێکە لەو وڵاتانەی گەورەترین هێڵی ئاسنینی هەیە، ساڵانە چەندین رووداوی شەمەندەفەر بەخۆیەوە دەبینێت.

لە ساڵی 1981 لە ناوچەی بیهار بەهۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک 800 کەس گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

دوای بەسەربردنی 43 ساڵ لە زیندان بێتاوانی سەلمێندرا

بابەتی دواتر

لە پارێزگاکانی هەرێم پلەی گەرمی دەچێتە سەروو 40 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share