وادەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێم راگەیەندرا

وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم وادەی گەڕانەوەی حاجییان بۆ هەرێم ئاشکرادەکات.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، 20 ی ئەم مانگە ئەو حاجییانەی لە رێگای وشکانییەوە دێنەوە هەرێم بەڕێدەکەون و لە ماوەی دوو رۆژدا دەگەنەوە هەرێم.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە 25 ی مانگیشی حاجییان لە رێگەی ئاسمانییەوە دێنەوە هەرێمی کوردستان.

بەپێی وتەی نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، ئەمساڵ چوار هەزار و 886 کەس سەفەری حەجیان کردووە.

وتیشی، ئەو حەوت حاجییە کوردەی کۆچی دواییان کرد، سەرجەمیان لە رێگەی ڤیزای یەکساڵییەوە سەفەری حەجیان کردووە.

بابەتی پێشتر

حەوتەم حاجیی کورد لە سعودیە کۆچی دواییکرد

بابەتی دواتر

ئەو رێڕەوەی لە کەرکوک بۆ رۆیشتنی پاسکیل دیاریکرابوو کراوەتە گەراجی راگرتنی ئۆتۆمبێل

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی زانیاریی نوێ له‌سه‌ر هێرشی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی ئاشكراده‌كات

پێگه‌یه‌كی ئه‌مریكی لەبارەی هێرشەكەی سەر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ئاشكرایده‌كات كه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ “توركیا ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ كه‌…
Total
0
Share