دانا عەبدولکەریم: ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت، “ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن”.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، زیاتر لە 10 ساڵە هەرێمی کوردستان لە قەیرانی ئابوریدایە، ئێستا کە زنجیرەیەک رێککەوتن لەنێوان حکومەتی هەرێم و عێراقدا هەیە، ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ لە ژێر هیچ پاساوێکدا بۆ مووچە دروستنەکەن.

دەشڵێت، “پێویستە هەرێم پشکی خۆی بە تەواوی لە بودجەدا وەربگرێت، تاوەکو بتوانرێت خزمەتگوزارییەکان بەشێوەیەکی فراوانتر ئەنجامبدرێن”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاراستەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی دەکات

بابەتی دواتر

قائیمقامی کۆیە: لە سماقوڵی شەڕ روویدا و کوژراو و بریندار هەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار جێگیرە

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share