لە رۆژانی جەژندا هاتوچۆی بارهەڵگر لەم شوێنانە قەدەغەکرا

یەكێك لە بارهەڵگرەكان

هاتوچۆی سۆران رایدەگەیەنێت لە رۆژانی جەژنی قورباندا هاتوچۆی بارهەڵگر لە کاتژمێر 1:00 ی دواینیوەڕۆ تا 9:00 ی شەو لە دەروازەی حاجی ئۆمەران قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر بەهەموو جۆرێکی، ترێلە، لۆری و قەلاب، دەکەینەوە کەوا هەر چوار رۆژی جەژن هاتووچۆکردن لە کاتژمێر 1:00 ی دوای نیوەڕۆ تا 9:00 ی شەو بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران تا سپیلک، هاتنیش لە هەولێر بە پێچەوانەوە لە سپیلک بۆ حاجی ئۆمەران.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەر دروست نەبوونی جەنجاڵی لە ناوچە گەشتیارییەکان بەتایبەتی گەلی عەلی بەگ، داوا لە شوفێرانی بارهەڵگر دەکەین پابەندی بریارەکە بن لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

دەستەی کەشناسیی عێراق: شەپۆلی گەرما تا سێ مانگی دیکە بەردەوامدەبێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی بەشداریكرد لە پرسەی خاتوو جەمیلە محەمەد رەشید دایكی رائید سالار محەمەد سەعید ئەفسەر لە هێزەكانی دژەتیرۆر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share