لە بەریتانیا بەهۆی کەمتەرخەمی دامەزراوەیەکی تەندروستی بە بڕی 30 ملیۆن پاوەن غەرامەکرا

دامەزراوەیەکی تەندروستی لە بەریتانیا ناچارکرا بڕی نزیکەی 30 ملیۆن پاوەن وەک قەرەبوو بدات بە کەسوکاری نەخۆشێک کە لەکاتی نەشتەرگەرییدا بەهۆی هەڵەیەکەوە زیانی تەندروستیی گەورەی بەرکەوتووە.

دوای ئەوەی ژنێکی دووگیان بەمەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری روودەکاتە نەخۆشخانەیەکی ئەو دامەزراوە تەندروستییە، لەکاتی نەشتەرگەرییدا بەهۆی کەمتەرخەمی و دواخستنی نەشتەرگەرییەکەی منداڵەکەی تووشی برینێکی سەخت دەبێت و دەبێت هۆی تووشبوونی منداڵەکە بە ئیفلیجی.

لەو بارەیەوە دادگای دادپەروەریی شاهانەی بەریتانیا بڕیاریدا، دامەزراوەی Stockport NHS Trust دەبێت بڕی 29.3 ملیۆن پاوەن وەک قەرەبوو بداتە خێزانی ئەو منداڵە، هاوکات ئەوەش دەبێتە دووەم گەورەترین قەرەبووکردنەوە لە دۆسییەکانی کەمتەرخەمیی پزیشیکدا لەو وڵاتە.

لەلایەکی دیکەوە Stockport NHS Trust کە نەخۆشخانەی Stepping Hill  بەڕێوەدەبات دانی بە کەمتەرخەمی لەکارەکەیاندا ناوە کە هۆکار بوون لەوەی ئەو منداڵە تووشی ئیفلیجی ببێت و داوای لێبووردنیان لە خێزان و کەسوکاری منداڵەکەش کرد.

بابەتی پێشتر

سعودیە 256 هەزار و 481 کەسی گەڕاندەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان کە بەنیازی ئەنجامدانی حەجی بازرگانی بوون

بابەتی دواتر

دەروازەی باشماخ: ئەم ئۆتۆمبێلانە ناتوانن بچنە وڵاتی ئێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share