ڕوسیا و ئۆكرانیا، له‌ ئه‌نتاڵیاش ڕێكنه‌كه‌وتن

كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زیرانى ڕوسیا و ئۆكرانیا له‌ ئه‌نتاڵیا كۆتاییهات و سێرگی لاڤرۆڤیش جه‌خت له‌ به‌رده‌وامى گفتوگۆكان ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت، ڕوسیا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ڕێگه‌ى دانوستانه‌وه‌ بگاته‌ ڕێككه‌وتن

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگه‌یاند، ڕوسیا سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌ ڕێگه‌ى دانوستانه‌وه‌ بگاته‌ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا، به‌ڵام جه‌ختله‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ له‌باره‌ى ئاگربه‌سته‌وه‌ هێشتا ڕێكنه‌كه‌وتوون.

ده‌رباره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى نێوان پوتین و زیلینسكى، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا وتى، سەرۆکی ڕوسیا كۆبوونه‌وه‌ ڕه‌تناكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سەرۆکی ئۆکرانیا، بەڵام هەندێک ئامادەکاریی هەن کە دەبێت تەواوبکرێن.

هه‌روه‌ها داواکاریی زیلینسکیش بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پوتین بە “خۆدەرخستن” ناودەبات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ جه‌نگى ئه‌تۆمیدا نییه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى خۆرئاوادا.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا دیمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانید وتى، لەگەڵ ڕوسیا ڕێککەوتوون کە بەردەوامبن لە هەوڵەکانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ پرسی هاوکاریی مرۆیی لە ئۆکراینا.

ئامادەیی خۆشیی دەربڕی کە دووبارە لەگەڵ لایەنی ڕوسی کۆببێتەوە ئەگەر گفتوگۆی جددی لەسەر دۆزینەوەی ڕێگەچارە و چارەسەری دۆخەکە بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نووسینگەی ناتانیاهۆ: سەرۆک وەزیران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بەرەو واشنتن بەڕێکەوت

نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، بنـیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیران، بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی…
زیاتر ببینە

دۆناڵد ترەمپ: ئێران بەنیازە پێشنیازێک بکات کە لەگەڵ داواکارییەکانی ئێمەدا بگونجێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، ئێران بەنیازە پێشنیازێک پێشکەشبکات، کە لەگەڵ داواکارییەکانی ئەمریکادا بگونجێت. دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share