وڵاتێکی عەرەبی مەرجی ڤیزای بۆ گەشتیارانی عێراق هەڵگرت

تونس مەرجی وەرگرتنی ڤیزای چوونە ناو خاکی وڵاتەکەی لەسەر گەشتیارانی عێراقی هەڵوەشاندەوە و وەزارەتی دەرەوەی عێراقیش، پێشوازیی لە بڕیارەکە کرد.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق کە ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، رایگەیاند، پێشوازی خۆی بۆ بڕیارەکەی حکومەتی تونس دەردەبڕێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی مەرجی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ تونس بۆ هاوڵاتییانی عێراقی.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم بڕیارە هاوتەریبە لەگەڵ دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی هاوبەشی عێراق و تونس، کە کارەکانی لە خولی حەڤدەهەمینی خۆیدا لە 12ی ئایاری 2024 لە بەغدا بەڕێوەچوو.

ئەوەش روونکراوەتەوە، ئەو بڕیارە رێگە بە هاوڵاتییانی عێراق دەدات بچنە ناو خاکی تونسەوە بەبێ ئەوەی پێویستیان بە وەرگرتنی ڤیزەی پێشوەختە هەبێت، لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تونس و هاندانی گەشتیاری و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات پێشبینی دەکرێت.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشبینی ئەوەش دەکات، ژمارەی گەشتیارانی عێراق بۆ وڵاتی تونس زیادبکات لەدوای ئەم بڕیارە.

بابەتی پێشتر

کەشناسی: رۆژانی جەژن پلەی گەرمی بەرزتر دەبنەوە

بابەتی دواتر

عەلی باقری و وەفدێکی باڵای یاوەری سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال-یان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

موسڵ: 23 تەرم دۆزرانەوە

23 تەرمی نەناسراو لە ناوچەی شەهوان لە موسڵ دۆزرانەوە. ئەمڕۆ دووشەممە 1ی شوبات، هێزەكانی بەرگریی شارستانی نەینەوا لە…
Total
0
Share