لە ئاکرێ پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتێک بە تۆمەتی ئەنجامدانی سحر و جادوو دەستگیرکرا

پۆلیسی ئاکرێ بڵاویکردەوە، دوای وەرگرتنی زانیاریی تەواو پێشنوێژ و وتاربێژی مزگەوتێکیان دەستگیرکردووە، کە زیاتر لە 300 کاری سحری لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارە ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ئاکرێدا هاتووە، دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونەکانمان تۆمەتبارێکی تەمەن 60 ساڵانمان بە ناوی (ع، ط،ج)، دەستگیرکرد، کە پێشنوێژ و وتاربێژی یەکێک لە مزگەوتەکان بووە و 300 کاری سحر و جادووی ئەنجامداوە.

ئاشکراشیکرد، ناوبراو سحرەکانی لە بەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا ئەنجامداوە، لەگەڵ دەستگیرکردنیدا کتێبی سحرەکەشی دەستی بەسەرداگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی دیكە بەهەمیشەیی خرانەناو لیستی ڕێبەری زانكۆ باوەڕ پێكراوەكانی عێراقەوە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دان پێدانانی هەمیشەیی بە زانكۆی راپەڕین و چەند زانكۆیەكی…
زیاتر ببینە

دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە: بۆ ماوەی کاتژمێرێک سەرجەم گڵۆپەکان دەکوژێندرێنەوە

ئەمشەو لە کاتژمێری زەویدا سەرجەم گڵۆپ و رووناککەرەوەکان بۆ ماوەی کاتژمێرێک دەکوژێندرێنەوە. دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێم…
Total
0
Share