ئاگری پاڵاوگەکەی گوێر کۆنتڕۆڵکرا

بەرگریی شارستانیی هەولێر كۆنتڕۆڵكردنی ئاگری پاڵاوگەكەی رێگای هەولێر-گوێر رادەگەیەنێت.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بە کەمتر لە 20 کاتژمێر توانیمان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکەین.
وتیشی، “بەهۆی رووداوەکەوە چوار کارمەندی بەرگریی شارستانی سووتان و 10 کارمەندی دیکەش دووچاری تەنگەنەفەسی بوون”.
پەیوەست بە زیانە ماددیەکانیش شاخەوان سەعید باسی لەوەكرد، چوار ئۆتۆمبێلی بەرگریی شارستانی سووتان، لیژنەیەکیان بۆ لێکۆڵینەوە لە زیانە ماددیەکانی پاڵاوگەکە پێکهێناوە و چاوەڕوانی راپۆرتی ئەو لیژنەیە دەکەن.
بە وتەی وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، پاڵاوگەکە هیچ مەرجێکی ژینگەیی تێدانییە.
بابەتی پێشتر

دەربارەی قوربانیكردن رێنمایی بە هاوڵاتییان دەدرێت

بابەتی دواتر

رێنمایی تاقیکردنەوەکانی 12ی ئامادەیی بڵاوكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە

ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. لە راگەیەندراوی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە،  ئەمرۆ…
Total
0
Share