زانکۆی چەرموو لەلایەن خوێندنی باڵای عێراقەوە دانیپێدانرا

وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە راگەیەندراوێکدا دانپێدانانی بە زانکۆی چەرموو لە چەمچەماڵ راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقدا هاتووە، ”لەسەر بنەمای راسپاردەکانی لیژنەی وەزاری فیدراڵی و بەپێی فەرمانێی وەزاری کە لە 22ی شوباتی 2024 دەرچووە تایبەتە بە دانپێدانانی زانکۆی چەرموو بڕیاردرا دانپێدانانی بۆ بکرێت”.

لەو بارەیەوە دکتۆر هەڵات رەشید، سەرۆکی زانکۆکە رایگەیاند، ”دانپێدانانی زانکۆی چەرموو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراقەوە پیرۆزە لە خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ”.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: لە رۆژانی جەژن هاتوچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیارییەکان قەدەغەیە

بابەتی دواتر

شیعرەكانی عەبدوڵا پەشێو وەردەگێڕدرێنە سەر زمانی فینلەندی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share