عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی دوو رۆژە گەیشتە بەغداد.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە عەلی باقری سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە شاری بەغداد و بڕیارە چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق سازبکات.
ئامانج لە سەردانی ئەو بەرپرسە عێراقییە گەیاندنی سوپاسنامەی وڵاتەکەیەتی بۆ عێراق کە لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی وڵاتەکە و هاوڕێکانی هاوخەمیان بوون.
هاوکات گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ئەمنی سنوورەکانی هەردوو وڵات و گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لەبارەیانەوە بەشێکی دیکەی سەردانەکە پێکدەهێنێت.
بڕیارە لەدوای بەغداد باقری سەردانی هەولێر و سلێمانی بکات و چەند کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجامبدات.