نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی سەر رێگای هەولێر-گوێر

دوای نزیكەی 12 کاتژمێر لە کەوتنەوەی ئاگرەکەی سەر رێگای هەولێر-گوێر تا ئێستا نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتوون، دوای نزیكەی 12 کاتژمێر لە کەوتنەوەی ئاگرەکەی پاڵاوتگەیەک لەسەر رێگای هەولێر-گوێر نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت و تەنانەت نەتوانراوە بڵێسەی ئاگرەکە کەم ببێتەوە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئەوەی ئەو قیرە شلەی لەناو پاڵاوتگەکەدا ماون ئاگری گرتووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن، پێشبینی ناکرێت تا کۆتاییهاتنی قیرەکە و سووتانی هەموو بڕەکەی بتوانرێت ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت.

ئێستا زانیویەتی، تیمەکانی بەرگریی شارستانی، لەگەڵ ئەوەی توانیویانە لەرووی رووبەرەوە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن و رێگری لەوەبکەن رووبەرەکەی فراوان بێت، تا رادەیەک بێهیوان بتوانن خۆیان بە تەواوی کۆنتڕۆڵی بکەن و چاوەڕێن لەگەڵ سووتانی سەرجەم ماددە سوتێنەرەکانی شوێنەکە ئاگرەکە خۆی بکوژێتەوە.

بابەتی پێشتر

مەترسیی ئاگرەكەی هەولێر زیادیكرد و هێزە ئەمنییەكان داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكەن

بابەتی دواتر

راپەڕین.. سێ ژن بە تۆمەتی دزیکردن لە دوکانێکی ئێکسسوارات دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێگایەکی سەرەکی دادەخرێت

بەهۆی دەستپێکردنی کاری نۆژەنکردنەوە، لە سبەینێوە رێگای سەرەکی قەڵادزێ – دارەشمانە دادەخرێت. قائیمقامیەتی قەزای پشدەر بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییان…
Total
0
Share