ئەمشەو دابەشكردنی مووچە لە سلێمانی بەردەوامە

بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، دابەشكردنی مووچە لە سەرجەم نووسینگەكانی سەر بە بانكی مەڵكەندی بەردەوامە و دەشڵێت، “تا وەكو یەك مووچەخۆر بمێنێت بەردەوامدەبن لە دابەشكردنی مووچە”.

شۆخان عومەر بەڕێوەبەری بانكی مەڵكەندی لە سلێمانی لە لێدوانێكیدا رایگەیاند، ئەمشەو دابەشكردنی مووچە بەردەوامە و تاوەكو یەك مووچەخۆر بمێنێت بەردەوامدەبین لە دابەشكردنی مووچە و فەرمانبەرەكانمان لە ئەركدان.

وتیشی، ” مووچەی خانەنشینانی شارستانی دابەشكراوە و دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی 70 و كەم ئەندامانی سەنگەر”.

بابەتی پێشتر

ئۆتۆمبێلێك لە پاسكیلسوارێكی دا و گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

مەترسیی ئاگرەكەی هەولێر زیادیكرد و هێزە ئەمنییەكان داوایەك ئاراستەی هاوڵاتییان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share