بەبۆنەی جەژنەوە یەك هەفتە پشوو راگەیەندرا

وتەبێژی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە یەك هەفتە پشووی رەسمی دەبێت.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رۆژی یەكشەممەی داهاتوو بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانەوە پشووی رەسمی دەبێت و بەو بۆنەیەوە لە رۆژی یەكشەممەوە تاوەكو یەكشەممەی داهاتووتر لەسەرجەم دام و دەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی رەسمی دەبێت.

لەبارەی پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم وتەبێژی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند، لێكتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغداد هەیە و ئەو بابەتە ئێستا پەیوەستە بە حكومەتی عێراق و كۆمپانیانەوتییەكان.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی تاوتوێكرد

بابەتی دواتر

كاتی دابەشكردنی مووچەیەكی دیكەی هێزە ئەمنییەكان ئاشكرادەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share