پۆلیسی گەرمیان: بە تۆمەتی دزینی 19 بتڵی غاز سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی سێ کەس بە تۆمەتی دزینی 19 بتڵی غاز رادەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای سکاڵای چەند هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی شۆڕش و گەڕەکی حەمرین لە قەزای کەلار کە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە چەندین جار بتڵی غازی ماڵەکانیان دزراوە، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون توانیان سێ تۆمەتبار دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون، دوای لێکۆڵینەوە دانیان بەتاوانەکەدا ناوە کە لەهەردوو گەڕەکی ناوبراو 19 بتڵ غازیان دزیوە و دواتر فرۆشتویانە، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراون ولێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

 

 

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ مووچەی هێزەکانی 70 دابەشدەکرێت

بابەتی دواتر

بانکی ناوەندی 280 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە بەڵام بەهای دۆلار بەرزە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى عێراق ناكات

فراكسیۆنى یه‌كێتى به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناكات و هۆڵی دانیشتنه‌كانى به‌جێهێشتووه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌ به‌غداده‌وه‌…
Total
0
Share