رێكارەكانی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران خێراتردەكرێن و نووسراوكرا

بەمەبەستی خێراكردنی رێكارەكانی دابەشكردنی بەسەر فەرمانبەراندا، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار نووسراوێكی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەكان كرد.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كە تێیدا ئاماژە بۆ ئەوە كراوە و داوا لە شارەوانییەكان دەكات ئەگەر زەویی بەكارهێنانی نیشتەجێبوون لە سنووری شارەوانییەكان هەبوو و بەپێی ماستەر پلانی پەسەندكراو بەردەست بوو پاڵپشت بە ماددەی 5 لە رێنمایی ژمارە یەكی وەزارەت، نەخشەی كەرتی بۆ ناوچەكە ئامادەبكرێت.

هەر لە نووسراوەكەدا هاتووە، ئەو شارەوانییانەی كە ماستەپلان (نەخشەی بنەڕەتی)پەسەندكراویان نییە پێویستە پێشنیازی شوێنی گونجاو لە سنووری شارەوانی یان فراوانكردنی شارەوانی بكەن.

دەشڵێت، “ئەو زەوییەی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەكرێت لەسەر رووبەری 200 مەتر چوارگۆشە دەبێت لە سنووری سەرجەم شارەوانییەكاندا”.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر كەوتەوە

بابەتی دواتر

ئاگر لە گەراجی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كەوتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژێك پشوو ڕاگەیەندرا

حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، سبەینێ بەبۆنەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدییانەوە لە سەرجەم دەزگا و دامەزراوەكاندا پشووی فەرمییە. فەرمانگەی میدیا…
Total
0
Share