پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لەسەر رووداوی شەڕەتەقەکەی دوێنێ چەند کەسێک دەستگیرکران.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر رووداوی شەڕەتەقەکەی دوێنێی هەولێر چەند کەسێک دەستگیرکراون و بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی بابەتەکە چەندین رێوشوێن گیراونەتەبەر.
ئاماژەی بەوەش کرد، “ئەو کێشەیە کۆنە و بۆ 10 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە”.
ئێوارەی دوێنێ لە گەڕەکی هەولێری نوێ شەڕەتەقە لەنێوان چەند کەسێکدا لەسەر کێشەی زەوی و زار روویدا، و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران چوارکەسی دیکە برینداربوون.