لە ریزبەندی وڵاتان بۆ ئاشتی، عێراق لە پلەی 151 ەمینی جیهاندایە

بەپێی ریزبەندییەک کە لەلایەن پەیمانگای ئابووری و ئاشتیی جیهان ئەنجامدراوە، عێراق لە پلەی 151 ەمینی جیهاندایە.

پەیمانگای ئابووری و ئاشتیی جیهان ریزبەندی وڵاتانی بۆ ئاشتیی بڵاوکردەوە، ئەویش بە پشتبەستن بە دۆخی ئەمنیی وڵاتەکان و ئەو ناکۆکی و گرژی و ئاڵۆزییانەی روودەدەن.

بەپێی ریزبەندییەکە لە کۆی 163 وڵاتی جیهان عێراق لە پلەی 151 ی جیهاندایە.

لە ساڵی 2023، عێراق پلەی 153 ی هەبووە و دوو پلە لە ریزبەندییەکە هاتووەتە خوارەوە.

لە وڵاتە عەرەبییەکاندا وڵاتی ئیمارات لە پلەی 31 دا بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی هێزە ئەمنییەكانی ڕاسپارد هەوڵەكانیان چڕبكەنەوە بۆ پاراستنی سندوقەكانی دەنگدان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانی ڕاسپارد ئه‌ركه‌كانیان له‌پێناو پاراستنی سندوقه‌كانی ده‌نگدان و كۆگاكانی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان چڕتربكەنەوە. نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی…
Total
0
Share