مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ رایدەگەیەنێت، پێش جەژنی قوربان مامۆستایانی وانەبێژ لەسەرجەم پەروەردەكاندا شایستەی دارایی مانگی ئازاریان بۆ خەرجدەكرێت.

عەلی رەئوف نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بڕیارە رۆژی پێنجشەممە و شەممەی داهاتوو شایستەی دارایی وانەبێژان بۆ مانگی ئازار لە سەرجەم پەروەردەكاندا دابەشدەكرێت.

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ جەختیكردەوە كە پارەی پێویستیان بۆ تەرخانكراوە و بەر لە جەژن سەرجەم مامۆستایانی وانەبێژ شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ رێكخراوی گەنجانی راپەڕین كۆبووەوە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی ئەمنی، هەواڵگری و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share