پێنج چالاكوانی بادینان سەرەڕای تەواوكردنی ماوەی سزاكەیان ئازادنەكراون

دوای 15 ڕۆژ لە تەواوكردنی ماوەكەیان تا ئێستا پێنج چالاكوانی سزادراوی شیلادزێ ئازادنەكراون.

ڕەمەزان ئەرتیسی، ئەندامی تیمی پارێزەرانی چالاكوانانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە 16ی ئایارەوە دادگای تاوانەكانی هەولێر بڕیاریداوە كە پێنج چالاكوانی شیلادزێ كە بە دووساڵ زیندانی سزا بدرێن، بەڵام دوای تەواوكردنی ماوەكەیان و تێپەڕبوونی 15 ڕۆژ لە تەواوكردنی هێشتا ئازادنەكراون.

ئاماژەی بەوەشكرد، داوامان لە دادگای كەتنی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی چاكسازیی هەولێركرد، كە ئەو چالاكوانانە ئازادبكات، بەڵام تاوەكو ئێستا ئازادنەكراون.

ئەو پارێزەرە جەختیشی كردەوە، هۆكاری ئازادنەكردنی چالاكوانەكانی شیلادزێ نازانن، بۆیە بەنیازین سەردانی ئاسایشی گشتیی هەولێر و دەستەی مافی مرۆڤ بكەن، چونكە بەپێی یاسا دەبوایە ئازادبكرێن.

ڕوونیشیكردەوە، بەدواداچوونەكانیان و بەردەوامدەبێت و ئەنجومەنی شورای هەرێمیش دەبێت لەماوەی یەك هەفتەدا یەكلایی بكاتەوە كە ئازاددەكرێن یاخودنا.

بابەتی پێشتر

ئاسۆ فەرەیدون: سوپرایزەكە دوای جەژنە

بابەتی دواتر

ڕووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان شەمەندەفەرێك و ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر ڕوویدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share