دەرزی گەشە گەیشتە سلێمانی

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە نەمانی لە نەخۆشخانە حکومییەکان، دەرزی گەشە لە بەغدادەوە گەیشتە سلێمانی.

د. پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی د. جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان رایگەیاند، ” دەرزی گەشە گەیشتە دەستمان لە رۆژی یەکشەممەوە بۆ ئەو نەخۆشانەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندرووسی عێراق  دەیانگرێتەوە بۆیان دەنووسرێت و دەتوانن هەر لە نەخۆشخانە بەبێبەرامبەر وەریبگرن”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “لە رۆژی یەکشەممەوە ئەوانەی دەیانگرێتەوە سەردانی لیژنەی گەشەی نەخۆشخانە بکەن”.

لە سنووری سلێمانی لە نەخۆشخانەی منداڵان 600 منداڵ دەرزیی گەشەیان بۆ بەکاردەهێنرێت، لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە لە نەخۆشخانەکاندا نەماوە.

نرخی یەک دەرزی لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان 200 هەزار دینارە، بەشێک لەو منداڵانەی کێشەی وەستانی گەشەیان هەیە لەبەر گرانی نرخەکەی ناتوانن بەکاریبهێنن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاکسازیی گەورانی سلێمانی زانیاری لەبارەی هەڵاتنی سزادراوێک ئاشکرادەکات

چاکسازیی گەورانی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە دوێنێ چوارشەممەوە سزادراوێک لە زیندان هەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوەتەوە. لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا:
نابێت بهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبستێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین بڵاوكردەوە و داوادەكات…
Total
0
Share