بای بەهێز زیانی بە تاوەرێكی كارەبا گەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، “ئەمڕۆ بای بەهێز لە سنووری سەیدسادق تاوەرێكی لەسەر هێڵی 33 كەی ڤی عەربەت – سەیدسادق خست، بەهۆی ئەوەش فەیزێكی هێڵەكە پچڕاوە لەگەڵ زیانگەیاندن بە سێ تاوەری دیكەی هێڵەكە”.

هاوكات ئەندازیار سامان سابیر بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، ئەو كێشەیە نەبووەتە هۆی بڕینی كارەبای ناوچەكە.

راشیگەیاند، سبەینێ تیمەكانی بەشی چاكسازیی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان دەچنە ناوچەكە بۆ كۆكردنەوەی تەلەكان و لە ئایندەشدا بەرنامەی چارەسەركردنی كێشەكە دادەنێن..

 

بابەتی پێشتر

لەبارەی دامەزراندنەوە زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی لە ئیدارەی راپەڕین لەگەڵ ژمارەیەك لە مامۆستایانی ئایینیی دەڤەرەكە كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share