وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان بڕیاریدا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و چاوەڕواندەكرێت لە نزیكترین وادەدا پارەكە رەوانەبکرێت.

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی مووچەی مانگی چواری هێزە ئەمنییەكانی هەرێم و بۆ ئەم مانگە مووچەكەیان بە كۆد خەرجدەكرێت و بۆ مانگی پێنج بە لیستەكان خەرجدەكرێت.

راشیگەیاند، چاوەڕواندەكرێت لە نزیكترین وادەدا پارەكە خەرجبكرێت و بخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

بابەتی پێشتر

لە سنووری ناحیەی پردێ ئاگر كەوتەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: لیستی ناوی زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت رەوانەی بەغداد کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماڵی پێشمەرگەیەك سووتا

لە كەركوك ئاگر لە ماڵی پێشمەرگەیەك كەوتەوە و بەشێك لە ماڵەكەیان سووتا. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كەركوك…
Total
0
Share