خۆڵبارین روو لە هەرێم دەكات و پلەكانی گەرماش بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لەسبەینێوە شەپۆلێكی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لەهەندێك ناوچەش، مەودای بینین بۆ 2-4 كیلۆمەتر كەمدەبێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە و ئەمڕۆ هەینی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەكانی گەرماش بە نزیكەی 1-3 پلە بەرزدەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەی شەممە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ئەنجامی زیادبوونی خێرایی با بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵمان دەبێت، هەروەها هەندێك كات خۆلبارین زیاددەكات مەودای بینین كەمدەكاتەوە بۆ نزیكەی 2 تا 4 كیلۆمەتر بە تایبەت لە ناوچەكانی ناوەراست و باشووری هەرێمی كوردستاندا.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 33 پلەی سیلیزیسلێمانی : 31 پلەی سیلیزیدهۆك : 31 پلەی سیلیزیكەركوك : 34 پلەی سیلیزیهەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزیحاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزیزاخۆ : 33 پلەی سیلیزیسۆران : 31 پلەی سیلیزیگەرمیان : 36 پلەی سیلیزی

بابەتی پێشتر

فارس عیسا: لە چەند رۆژی داهاتوودا بەغداد 400 ملیار دینارەكەی دیكەش دەنێرێت

بابەتی دواتر

عەممار حەكیم: هیوامان بەوە هەیە بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر رێبازەكەی سەرۆك مام جەلال بەردەوام بێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share