بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغداد لەگەڵ باڵیۆزی لوبنان لە عێراق کۆبووەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ماڵی مام لە بەغداد پێشوازی لە خەلیل عەبدوڵا، باڵیۆزی لوبنان لە عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، دۆخی ناوچەکە هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و هەردوولا پەرۆشبوون بۆ چارەسەرکردنی ئاشتییانەی گرژییەکان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و چەسپاندنی بنەماکانی ئاشتی لە ناوچەکەدا.

سەرۆک بافڵ سەرکۆنەی ئەو هێرشانەی کرد کە لە ڕابردوودا کراونەتە سەر لوبنان و ڕایگەیاند، هەر هەوڵێکی لەوجۆرە دژە بە بنەماکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەرخستنی هەوڵەکان بۆ بەردەوامی لێکتێگەیشتنەکان و ئاگربەستی هەمیشەیی لە لوبنان کرایەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران موچەی پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەكان ڕادەگرێت

سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێوشوێن بەرامبەر پەرلەمانتارە ئامادەنەبووەكان دەگرێتەبەر لەنێویشیاندا بڕینی موچە. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی…
زیاتر ببینە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامی: پێشێلکاریی یاسایی لە ناوی ئەندامانی کۆنگرەدا کراوە

ئەندامێکی بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پێشێلکاریی یاسایی لە کۆنگرەدا کراوە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت ئەم کۆنگرەیە، کۆنگرەیەکی تەندروست…
Total
0
Share