کەشناسیی هەرێم: نمەباران دەبارێت

کەشناسیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەبارن هەیە و پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمەبارانێکی کەم لەکاتەکانی دواینیوەڕۆدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتردەبێتەوە.

دەشڵێت، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لەهەندێک ناوچەدا نیمچەهەور دەبێت، پلەی گەرمی بە نزیکەی 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتردەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری مێزی عێراق لە ئەنجومەنی ئەتڵانتیک کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا،…
Total
0
Share