کەشناسیی هەرێم: خێرایی با زیاددەکات و پلەی گەرمی دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەی خێرایی با زیاددەکات و سبەی پلەی گەرمی بە رێژەی دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی دابەزین بەخۆەوەی دەبینێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی کەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێرای با بۆ سەرووى 20 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێریکدا لەزۆربەى ناوچە جیاجیاکان، لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکان لە کاتەکانى نیوەڕۆ ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى نیمچە هەور و هەورەبروسکە و کەمێک بارانبارین هەیە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەمەوە باس لەوەکراوە، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەى پلەی گەرمی بەنزیکەى (2-3 )پلەى سیلیزى، خێراى با لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و سنوورى پارێزگاى کەرکووک زیاددەکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی دووشەممە بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر : 40

سلێمانی : 37

دهۆک : 38

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 40

زاخۆ : 40

سۆران : 38

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 42

بابەتی پێشتر

وادەی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە ئاشکراکرا

بابەتی دواتر

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی کەلار -  خانەقین، سێ کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share