چەند کەسێک بە ماتۆرسکیل بۆ ئەنجامدانی حەج بەڕێکەوتوون

ئاژانسە هەواڵییەکان وێنەی چەند ماتۆرسوارێکیان داناوە، کە پۆشاکی ئیحرامیان پۆشیووە و بەسەر ماتۆرسکیلەکانیانەوەن و بەرەو مەککە بەڕێکەوتوون.

ئەو کەسانەی لە گرتە ڤیدیۆیی و وێنەکاندا دەرکەوتوون، خەڵکی کوەیتن و بەرەو سعودیە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بەڕێکەوتوون، بە گوێرەی نەخشەی گوگڵ، پێویستیان بە 15 کاتژمێر لێخوڕینی ماتۆرسکلیەکانیان دەبێت تا حەرەمی مەککە.

لەماوەی هەفتەی رابردوودا 1.3 ملیۆن کەس گەیشتوونەتە سعودییە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج بە گوێرەی داتایی کاربەدەستانی وڵاتەکە.

جگە لەوەش 300 هەزار کەس لە مەککە دوورخراونەتەوە بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی حەج لەلایەن دەسەڵاتدارانی سعودییەوە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی بەردی بناغەی پرۆژەیەك لە دەڤەری راپەڕین دادەنێت

بابەتی دواتر

وادەی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە ئاشکراکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزینی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە خوار 85 دۆلار…
Total
0
Share