حزبەكان دەستوەردان لە دامەزراندنی گرێبەستەكان دەكەن

ڕاوێژكاری پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك ڕایدەگەیەنێـت، لایەنە سیاسییەكان دەستوەردان لە دامەزراندنی ئەو هەزار كەسە دەكەن بڕیارە بە گرێبەست بۆ سنووری پارێزگای كەركوك دابمەزرێندرێن.

عیماد خەڵەف دەهام ڕاوێژكاری ڕاكان جبوری و سەرۆكی لیژنەی گرێبەستەكانی ئاسایشی خۆراك لە كەركوك بڵاویكردووەتەوە، “نامەی دەستلەكاركێشانەوەم پێشكەش بە پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك كردووە و مكوڕم لەسەر كشانەوە لە سەرۆكایەتیی لیژنەی گرێبەستەكانی ئاسایشی خۆراك لە شارەكە”.

ڕاشیگەیاند، “ڕۆژانە لایەنە سیاسییەكان سەبارەت بە دامەزراندنی گرێبەستەكانی تایبەت بە ئاسایشی خۆراك بڕیاری دامەزراندنیان دراوە فشارم لێدەكەن بۆیە ناچمە ژێر هیچ فشارێكەوە ئاسوودەیی ویژدانم بەرامبەر هاوڵاتییان لەپیشەكەم گرنگترە”.

#ئێستا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: ئەوانەی لەکاتی خۆیدا قەرزەکانیان ناگەڕێننەوە کارەباکەیان دەبڕین

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازی ئاگاداردەکاتەوە، ئەگەر قەرزەکانی سەریان پاکتاونەکەن کارەبایان دەبڕدرێت. لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share