لەمانگێكدا 780 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فێرکاریی سلێمانی لەدایکبوون

تەندروستیی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، لە مانگی رابردوودا 390 منداڵی كوڕ و 390 منداڵی كچ لە نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایکبوون.

بەڕێوبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی مانگی رابردوودا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری دوو هەزار و 198 نەخۆش سەردانیان كردووە، لەو ژمارەیە هەزار و423 نەخۆش داخڵكراون و چارەسەری پێویستیان بۆكراوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەشڵێت، مانگی رابردوو 780 منداڵ لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری لەدایكبوون و 390 منداڵیان كوڕ بوون و 390 یان كچ بوون، لەو ژمارەیە 468 منداڵیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 312 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون.

بەپێی ئاماری تەندروستیی سلێمانی، هەر لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری 207 منداڵ لەبەشی نەبەكام داخڵكراون و 19 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 107 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراون.

 

بابەتی پێشتر

ماوەی قەدەغەكردنی راوی ماسی درێژكرایەوە

بابەتی دواتر

پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری لە سلێمانی كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share