کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی لە گەرمیان دەگاتە 47 پلە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ لە ناوچەکانی هەرێم پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە و لە گەرمیان دەگاتە 47 پلەی سیلیزی.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور ، پلەی گەرمی  بەراورد بە تۆمارکراوەكانی دوێنێ كەمێک بەرزتردەبێت.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێوە بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، سبەی یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت ، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ نزیکدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 42

سلێمانی : 39

دهۆک : 40

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 41

زاخۆ : 42

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان : 47

 

بابەتی پێشتر

پرۆژەی یەکتربڕی باخی بەختیاری دەکرێتەوە

بابەتی دواتر

ماوەی قەدەغەكردنی راوی ماسی درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share