نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێم هۆکاری دواکەوتنی مووچەی هێزە ئەمنییەکانە، چونکە داتای راستەقینە بۆ بەغداد نانێرێت.

موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، حکومەتی هەرێم داتای راستەقینەی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغداد نانێرێت، و دەیەوێت حکومەتی عێراق لەسەر بنەمای کۆد پارەی بۆ بنێرێت.

دەشڵێت، حکومەتی عێراقیش ئەوەی قبوڵ نییە و داوای داتای راستەقینە لە حکومەتی هەرێم دەکات، چونکە لەسەر بنەمای داتا پارە بۆ هەردوو مووچەخۆری شارستانی و سەربازیی هەرێم دەنێرێت.

موسەنا ئەمین، ئەوەش دەڵێت، “حکومەتی هەرێم بە تورەکە و گوێنی پارەی بەسەر بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکان بەتایبەت بەرگری و فریاکەوتن، زێرەڤانی و هێزەکانی پێشمەرگەدا دابەشکردووە”.

تائێستا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی هەرێم بۆ مانگی نیسان دابەشنەکراوە، لەکاتێکدا لیستی مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن هەرێمەوە بۆ بەغداد نێردراوە، و ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی بۆ مانگی ئایار رەوانەی هەرێم کرد.

 

 

بابەتی پێشتر

عێراق شەش ملیار دیناری گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم نارد

بابەتی دواتر

کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی لایەنە سیاسییەکانی بۆ هەڵبژاردن دیارییکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share