یەكێكیان لە كەركوك دەبێت
شەش سایلۆی نوێ دروستدەكرێن

كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە بونیادنانی نزیكەی شەش سایلۆی دیكە لە داهاتوویەكی نزیكدا رادەگەیەنێت.

حەیدەر نوری، بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی سەباح رایگەیاند، كۆمپانیاكەیان سەرقاڵی بونیادنانی دوو سایلۆیە لە پارێزگاكانی دیوانیە و میسان بە توانای 60 هەزار تۆن بۆ هەر یەكێكیان، لە چوارچێوەی پرۆژەكانی قەرزی سعودیە كە پێشكەشی وەزارەتی بازرگانیی عێراق كراوە.

وتیشی، “كۆمپانیا بڕە پارەیەكی دیكەی تەرخانكردووە بۆ بونیادنانی دوو سایلۆی دیكە لە كەركوك و واست، كاریش دەكەین بۆ بونیادنانی دوو سایلۆی دیكە، یەكێكیان لە سەماوە و ئەوی دیشكە هێشتا شوێنەكەی دیارینەكراوە”.

لەماوەی ساڵی داهاتوودا 4-6 سایلۆی نوێ دروستدەكرێن بۆ وەرگرتنی بڕێكی زۆرتری دانەوێلە كە كۆمپانیا لە جوتیارانی وەردەگرێت، حەیدەر نوری وای وت.

ئاماژەی بەوەشدا، كۆمپانیاكەیان نزیكەی دوو ترلیۆن و 500 ملیۆن دیناری شایستەی جوتیارانی لە پارێزگاكان دابەشكردووە و چاوەڕوانی پارەن لە وەزارەتی دارایی بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر ئەودوای جوتیاراندا.

بەڕێوەبەرە گشتییەكە دووپاتیشیكردەوە، دەیانەوێت تەواوی شایستەی جوتیاران لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا دابەشبكەن.

بابەتی پێشتر

دارایی عێراق: مووچەی مانگی ئایاری مووچەخۆرانی هەرێم خەرجكرا

بابەتی دواتر

ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت چ کاریگەرییەکی لەسەر مێشکی هەرزەکاران دەبێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مووچەی پێشمەرگە زیاددەكرێت

ئەندامێكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ڕوونكردنەوە لە بارەی زیادكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە دەدات و جەختیشدەكاتەوە، لە ڕێگەی…
Total
0
Share