منداڵێک کە پێشبینیی خنکانی دەکرا بەزیندوویی دۆزرایەوە

لە سنووری زاخۆ، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵان کە پیشبینیی خنکانی دەکرا، بەسەلامەتی دۆزرایەوە و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی زاخۆ، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7ی ئێوارەی دوێنێ ئاگادارکراینەوە بە هەبوونی منداڵێک لە ئاوی گوندی چەمکێ دەلال لە دەڤەری گولیا، دەستبەجێ تیمەکان گەیشتنە شوێنەکە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پاش گەڕانی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، کاتژمێر 6ی بەیانیی ئەمڕۆ بەدووری چەند کیلۆمەترێک لە شوێنی رووداوەکە منداڵەکە بەسەلامەتی بینرا و رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەپێی راگەیەندراوەکە، منداڵەکە بە رەگەز کوڕە و تەمەنی شەش ساڵانە.

 

 

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی کەسێک دەستگیرکرا کە بڕێک کارتی باڵانسی دزیبوو

بابەتی دواتر

جێگرەوەی جێنین پلاسخارت لە عێراق دیاریدەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share