دوو برا لە شاخ كەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا

دوو كەس كە برای یەكدین و بە مەبەستی هاوردەكردنی ئاژەڵ روویان لە ئێران كردووە، لە چیای قەندیل كەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا.

سەرباز و کامەران كە دانیشتووی هەردوو ناحیەی چوارقوڕنە و سەنگەسەرن، لە كاتی هەوڵدانیان بۆ خۆڕزگاركردن لە هێزێكی پاسەوانی سنووری ئێران، لە چیای قەندیل كەوتوونەتە خوارەوە و گیانیان لەدەستداوە.

هەردوو براكە خێزاندارن و كامەران باوكی پێنج منداڵە كە یەكێكیان تەمەنی 10 رۆژە.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا رایگەیاند، تەرمی هەردوو براكە هێنراونەتەوە و بڕیارە پاش كەمێكی دیكە بگەیەندرێن بە پزیشكیی دادیی رانیە.

بابەتی پێشتر

بە ڤیدیۆ.. لافاو توركیای گرتەوە و چەندین نهۆمی داپۆشیوە

بابەتی دواتر

بارانبارین دەستپێدەكاتەوە و بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share