وەزارەتی خوێندنی باڵا لیستی زانکۆ باوەڕپێکراوەکانی بڵاوکردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لیستی نوێى ئەو زانکۆیانەی دەرەوەی وڵاتی بڵاوکردەوە کە لەمەودوا لەلایەن وەزارەتەوە پەسەندکراو باوەڕپێکراون بۆ مەبەستی مۆڵەتی خوێندن و هەموو جۆرەکانی دیکەی خوێندن لە دەرەوەی وڵات و یەکسانکردنی بڕوانامەکان.

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لیستى نوێى زانکۆکان دابەشکراوە بەسەر دوو ئاست و پشت بە دوو پێوەرى ئەکادیمى نێودەوڵەتیى دەبەستێت، کە بریتین لە پێوەرى شەنگهاى و تایمز و لە ئەمڕۆوە کاری پێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسانەى کە لە ده‌زگاو دامه‌زراوه‌كانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دانەمەزراون و خوازیارن لە دەرەوەی وڵات درێژە بە خوێندن بدەن و دوای تەواوکردنی خوێندن دەیانەوێت لەهەرێمی کوردستان کار بکەن، پێویستە بە هەمان شێوە لە ئەمڕۆوە پابەند بن بە لیستی نوێی زانکۆ پەسەندکراوەکانی دەرەوەی وڵات.

لێرەوە دەتوانیت لیستی ناوی زانکۆ باوەڕپێکراوەکان ببینیت:

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 272 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: بەڕێژەی 25% بازرگانیی ئەلیکترۆنی زیادیکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share