حاجیاوا.. لە کاتی لەحیمکردندا ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی حاجیاوا، لە کاتی لەحیمکردندا ئۆتۆمبێلێک ئاگریگرت و زیانی ماددی بەرکەوت.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بڵاویکردەوە، کاتژمێر 10:50 خولەکی ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی دابانی حاجیاوا ئاگریگرتووە، دوای گەیشتنی تیمەکانمان رێگەیان نەدا ئاگرەکە تەشەنەبسێنێت و کۆنتڕۆڵیانکرد.

ئاشکراشیکرد، بەپێی راپۆرتی تیمەکانمان ئاگرەکە بەهۆی لەحیمکردنەوە کەوتووەتەوە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.

بابەتی پێشتر

تۆماركردنی ناوی لیست و هاوپەیمانیەتییەكان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دواخرا

بابەتی دواتر

کارەبای سلێمانی: زیاتر له‌ هەزار و 200 هاوبەشی کارەبا سزادران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share