وەزارەتی تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، دەگمەنترین جۆری گروپی خوێن لە جیهاندا لە عێراق ئاشکراکراوە.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ یەکەمجار خوێن لە جۆری Bombay phenotype لە عێراق ئاشکراکراوە و ئەنجامەکانی لەلایەن بنکەی نیشتمانی بۆ گواستنەوەی خوێن، یەکەی پشکنینی خوێنی بەرگریی پێشکەوتوو پشتڕاستکراوەتەوە.
ئاشکراشیکرد، ئەم دۆزینەوە پزیشکییە لە کۆنگرەی پێنجەمی پزیشکی گواستنەوەی خوێن لە وڵاتی ئێران نمایشکراوە و لە ئەنجامەکانی دڵنیاین.