دارایی هەرێم: 368 کارتی بانکیی تایبەت بە TBI رادەستی تیمی هەژماری من کرا

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی رادەستی تیمی هەژماری من کرد.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم ئەوەی خستەڕوو، ”ئەمڕۆ لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە رێگای پرۆژەی هەژماری من، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI هەڵسا بە رادەستکردنی یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکان بە تیمی هەژماری من، کە پێکهاتبوو لە کارتی بانکی 368 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ”حکومەتی هەرێمی کوردستان بەپەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی کارتە چاپکراوەکانی دیکەی بانکەکەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا  بانکی ناوبراوییان هەڵبژاردبوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من و لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو، تاوەکو بەزووترین کات بتوانێت کارتەکان رادەستی فەرمانبەرانی خوازیار بکات”.

دەشڵێت، ”هیوادارین سەرجەم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان لە پڕۆسەی بە بانکیکردن لەڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لەو حەوت بانکانەی کە ئێستا لە پڕۆژەی هەژماری مندا بەردەستن”.

بابەتی پێشتر

هەلی كاری دامەزراندن بە گرێبەست راگەیەندرا

بابەتی دواتر

هونەرمەندی میللی ئەحمەد دەروێش كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
Total
0
Share