بانکی ناوەندیی عێراق خستنەڕووی دۆلاری کاشی زیادکرد

دوای ئەوەی لە خشتەی خستنەڕووی دوێنێی بانکی ناوەندیی عێراقدا بڕی دۆلاری کاش کەمتر لە پێنج ملیۆن دۆلار بوو، ئەمڕۆ بانکەکە بڕەکەی بۆ زیاتر لە ٢٣ ملیۆن دۆلار بەرزکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی خستنەڕووی دۆلاری بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە کۆی گشتی خستنەڕووی دۆلار ٢٧٨ ملیۆن و ٨٣٣ ھەزار و ٣٨٨ دۆلار بووە.

لەو بڕە ٢٥٥ ملیۆن و ٥١٣ ھەزار و ٣٨٨ دۆلاری بەشێوەی حەواڵاتی بازرگانیی بووە و ٢٣ ملیۆن و ٣٢٠ ھەزار دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ئەمڕۆ بەھای دۆلاری ئەمریکی بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و بەھای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی ھەرێم گەیشتە ١٤٦ ھەزار دینار لەکاتێکدا لەماوەی رابردوودا، بەھاکەی لە خوار ١٤٥ ھەزار دیناردا جێگیر ببوو.

بابەتی پێشتر

عەلی رەئوف: هیچ رێگەچارەیەک بۆ دامەزراندنی وانەبێژان نەماوە

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی ئایار رەوانەی بەغداد کرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە

له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا نرخی نه‌وتی خاو، بەرزبوونەوەیەکی کەمی تۆمارکرد، بەجۆرێک نرخی‌ به‌رمیلێك نه‌وتی‌ برێنت 80 دۆلار ی تێپەڕاند.…
Total
0
Share