ئەمریكا و چین نرخی نەوتیان دابەزاند

نرخی نەوتی خاو دابەزی و چین و ئەمریكا هۆكارن، بەوەش ئەمڕۆ بەرمیلێك نەوتی برێنت لە خوار 74 دۆلارەوەیە.

لە دوایین گۆڕانكارییەكانی بازاڕی وزەدا، نەوتی خاوی برێنت نزیكەی نیو دۆلاری نرخەكەی لەدەست دا و بەرمیلێكی بە 73.74 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت، لە كاتێكدا نەوتی خاوی تێكساس 37 سەنتی نرخەكەی دابەزیوە و بەرمیلێكی بە 69.67 دۆلارە.

هۆكاری دابەزینی ئەمجارەی نرخی نەوت، ترسی سەرهەڵدانی قۆناغێكی كەمبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنییە لە ئەمریكا و چین، كە دوو گەورەترین بەكاربەری نەوتی خاو و بەرهەمەكانین لە جیهاندا.

زۆرێك لە چالاكییەكانی پیشەسازی پشت بە نەوتی خاو و بەرهەمەكانی دەبەستن، هەر جۆرە پاشەكشەكردنێك لەو چالاكییانەدا، كاریگەریی راستەوخۆی لەسەر بازاڕی وزە و نرخی نەوت دەبێت، وەك ئەوەی لە چوار ساڵی رابردوودا لە چین روویدا، كە بەهۆی كەمبوونەوەی چالاكییەكانی ئابورییەوە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا و پەیڕەوكردنی كەرەنتینەوە لەو وڵاتەدا، نرخی نەوتی خاو زنجیرەیەكی درێژی بەرزی و نزمیی بەخۆیەوە بینی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی عێراق: دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێم کرا

وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، دەستمانکرد بە خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان. وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، لەسەر…
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق: ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایدەکات، دەستکرا بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حوزەیران. سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق…
Total
0
Share