سەرۆکى یەکێتى و وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا کۆبوونەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانى لە کۆبوونەوەى لەگەڵ وەزیرى کاروبارى دەرەوەى ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت، پاراستنی مافی هەموو نەتەوەکان و بە تایبەت کورد و بەشداربوونیان لە بڕیار و بنیادنانەوەی سوریای نوێ زامنی سەقامگیری دەبێت.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ تۆبیاس لیندنەر، وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری دەرەوە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا دووپات لە پێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەش و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرایەوە لەپێناو کاراترکردنی هەوڵەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکەدا.

دۆخی سوریا و رۆژئاوای کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا و بافڵ جەلال تاڵەبانى پەرۆشی یەکێتی بۆ چارەسەری ئاشتییانەی پرسی کورد لە سوریا تەئکیدکردەوە و رایگەیاند، پاراستنی مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بە تایبەت کورد و بەشداربوونیان لە بڕیار و بنیادنانەوەی سوریای نوێ زامنی سەقامگیری دەبێت، هەر هەوڵێکیش لە دەرەوەی ئەم ئامانجە دۆخەکە ئاڵۆزتر دەکات، بۆیە ئەرکی هەموولایەکە پشتگیریی پاراستنی ناوچەکە و سەرخستنی هەوڵەکان بێت بۆ گەیشتن بە چارەسەری نیشتمانیی لەوبارەیەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڤاڵ ئەبوبەكر: هاوڵاتییان هاوكارمان بن ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییەكان كۆتایی دێت

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەگەر هاوڵاتییان هاوكارمان بن ئەمڕۆ پڕۆسەی گەڕان بە دوای قوربانییانی تەقینەوەكەی گەڕەكی كازیوە كۆتایی دێت…
Total
0
Share