بانكی ناوەندیی عێراق، 197 كۆمپانیای قەدەغەكرد لە مامەڵەكردن بە دۆلار لەسەكۆی كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانیدا بەھۆی سپیكردنەوەی پارە و بەقاچاخبردنی دۆلار.
بەپێی نووسراوێك كە بانكی ناوەندیی بڵاویكردووەتەوە و تیایدا ھاتووە 197 كۆمپانیا، چیتر رێگایان پێنادرێت بچنە ناو سەكۆی ئەلیكترۆنی بانكەكەوە بۆ كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی.
ھاوكات سۆران عومەر ئەندامی لیژنەی ئابوری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگەیاند، ئەو 197 بانكە پارەیان سپیكردووەتەوە و ئەو دۆلارەی لە بانكی ناوەندیی وەریانگرتووە فرۆشتوویانەتەوە.