چارەسەری كێشەی مووچە راگەیەندرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە خشتەكانی بودجەی ئەمساڵدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی خەرجیی كرداری( ئینفاقی فیعلی) جیاكراوەتەوە.

د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە خشتەكانی بودجەی ئەمساڵدا كە لە پەرلەمان پەسەندكرا، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بابەتی خەرجیی كرداری( ئینفاقی فیعلی) جیاكراوەتەوە و بەوەش كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەربووە.

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، ” ئەوەی دەمێنێتەوە پابەندییەكانی حكومەتی هەرێمە لەبەرامبەر ناردنی پشكی هەرێم و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم كە بەرامبەر بەغداد جێبەجێیبكات”.

بابەتی پێشتر

هەمواری بودجەی ئەمساڵ پەسەندكرا

بابەتی دواتر

وشەی O.K چۆن داهێنرا و چۆن بووە وشەیەکی بەربڵاو؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و 100…
Total
0
Share