کەسوکاری ئەندامانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات ناچار دەکرێن نامەیەک دژی حزبەکان بنوسن

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، کەسوکاری ئەندامانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئێرانەوە ناچار دەکرێن نامەیەک دژی حزبەکانی ڕۆژهەڵات بنوسن کە ئێستا بارەگاکانیان لە هەرێمی کوردستانە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردووە، “کەسوکاری ئەندامانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات لە شارەکانی سنە و سەقز و مەریوان و کامیاران و کرماشان بانگکراون تا نامەیەک دژی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بنوسن.

سەرچاوەیەک لە کەسوکاری ئەو ئەندامانەی حزبەکانی ڕۆژهەڵات ئاشکرایکردووە، “بڕیاربووە ئەو نامەیە دژی حزبەکان بە زمانی ئینگلیزی بنوسرێت و بدرێتە دەستی ڕێکخراوەکانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان و تێیدا ئاماژە بەوە بکەن کە منداڵەکانیان لەلایەن ئەو حزبانەوە ڕفێندراون”.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو ڕێکخراوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەندامانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شارەکان فشاریان لە کەسوکاری ئەندامانی حزبەکانی ڕۆژهەڵات کردووە کە ئەگەر ئەو نامەیە واژوو نەکەن یان چاوپێکەوتنی تەلەڤزیۆنی ئەنجام نەدەن ئەوا ئەگەری زۆرە دۆسییەیان بۆ بکرێتەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی شارەکانەوە فشار لە کەسوکاری ئەندامانی حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکات کە کاریگەری لەسەر چالاکی و باری دەرونی ئەندامانی حزبەکان هەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دادگای باڵای فیدڕاڵی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

دادگای باڵای فیدڕاڵی رایدەگەیەنێت، پێویستە پەلەبکرێت لە بە نیشتمانییکردن(توطين)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەر فەرمانبەرێکیش لەبەر هەر هۆکارێک نەیتوانیوە…
Total
0
Share